نرخی نه‌وت هه‌ڵكشا
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی پشێوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهاندا هه‌ڵكشا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی خاوی برنت 7 سه‌نت گرانتر بوو و نرخی برمیلێك نه‌وت گه‌یشته 63.46 دۆلار.
نرخی خاوی ئه‌مه‌ریكی خۆرئاوای ته‌كساسیش 18 سه‌نتی هاته سه‌ر و نرخی به‌رمیلێكی گه‌یشته 56.20 دۆلار.
به رای شاره‌زایانی بۆرسه‌ی نه‌وت، پشێوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا و چین هۆكارن بۆ هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت.