دوای سێ ڕۆژ.. ته‌رمی گه‌نجه خنكاوه‌كه‌ی رووباری خه‌لان دۆزرایه‌وه

K24 - سۆران:
دوای سێ ڕۆژ لەخنکان و گەڕانی بەردەوامی تیمەکانی بەرگری شارستانی و کەسوکاره‌كه‌ی، تەرمی (محه‌مه‌د جەوهەر مەقسود) لەنێو ڕووباری خەلان بیاوی شاره‌دێی خه‌لیفان، دۆزرایەوە.
عەمیدی مافپەروەر، عیماد رێکانی بە کوردستان 24ی راگەیاند، ماوەی سێ ڕۆژە بە بەردەوامی تیمەکانی به‌رگری شارستانی بلێ، خەلیفان و سۆران و تیمی مەلەوانی قەندیلی سەر بە بەرگری شارستانی شەقڵاوە، رووباری خەلان بیاو دەپشکنن بەدوای تەرمی ئەو گەنجە 20 ساڵانەی خەڵکی خەلاندا ده‌گه‌ڕێن.
عیماد رێكانی روونیشیكرده‌وه، دوای دانانی چەند بەربەستێك لەلایەن تیمەکانه‌وه، توانرا تەرمی ئەو گەنجە بدۆزرێتەوە.
محمد جەوهەر له قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی مێژووی زانکۆی سۆران بوو، رۆژی 23ی ته‌ممووزی 2019، بۆ مه‌له‌كردن چووه ناو رووباره‌كه، به‌ڵام بەهۆی ئه‌وه‌ی به باشی مه‌له‌وانی نه‌زانیو و ئاستی ئاوی رووباره‌كه‌ش زۆر بووه، خنکاوه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران، لەماوەی 45 ڕۆژدا، ئەمە 10یەمین حاڵەتی خنکانە لە سنووری دەڤەری سۆران تۆمار ده‌كرێت، کە تەرمی دوو لەو خنکاوانە دوای تێپەڕبوونی چل ڕۆژ نەدۆزراونەتەوە.
ئ. م