عێراق رێگه نادات كه‌س و كاری چه‌كدارانی داعش له سووریاوه بگه‌ڕێنه‌وه نه‌ینه‌وا
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، گەڕاندنەوەی کەسوکاری چەکدارانی داعش لە سووریاوە بۆ نەینەوا رەتدەکاتەوە.
جاسم عەتییە بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رەتیکردەوە، حكوومەت نیازی گەڕاندنەوەی كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشی لە كه‌مپی هۆل له سووریا، بۆ كه‌مپێكی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا هەبێت و سەرسوڕمانی خۆی لە بڵاوبوونەوەی ئەمجۆرە هەواڵە راگەیاند.
دوێنێ ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو، حكوومه‌تی عێراق به نیازه كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش له كه‌مپی هۆل، له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی سووریا، بۆ كه‌مپی جه‌دعه له شاره‌دێی حه‌مام عه‌لیل بگوازێته‌وه.
H.B