فڕۆكه‌وانێكی عێراقی داوا له سه‌رنشینه‌كان ده‌كات پاره‌ی به‌نزین بۆ فڕۆكه‌كه كۆبكه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار به‌هۆی فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی عیراقی، له فڕۆكه‌خانه قرتاجی تونس گیریانخواردووه و تا كاتی تۆماركردنی ڤیدۆیه‌كه‌ش رێگه به فڕینی فڕۆكه‌كه‌یان نه‌دراوه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كه 3 هه‌زار دۆلاره و هێڵی ئاسمانی عێراق قه‌رزاری تونسه.
ئه‌و گه‌شتیاره گوتوویه‌تی: "ده‌بوو فڕۆكه‌كه كاتژمێر 5:00ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌كاتی به‌غدا گه‌شته‌كه‌ی ده‌ستپێكردبا، به‌ڵام تا كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆكه فڕۆكه‌كه له شوێنی خۆی نه‌جوڵاوه. سه‌رنشینه‌كانیش له كاتژمێر 1:00 شه‌وه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كه‌ن و له چاوه‌ڕوانیدان".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه كردووه تا هۆكاری كێشه‌كه بزانین، ئه‌وانیش گوتوویانه، هۆكاری رێگه‌نه‌دان به گه‌شتی فڕۆكه‌كه به‌هۆی قه‌رزاریی هێڵی ئاسمانی عیراقه و ده‌بێت قه‌رزه‌كه‌ی توونس بداته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و فڕۆكه‌وانه‌كه داوای له سه‌رنشینه‌كان كردووه 3 هه‌زار دۆلاره‌كه كۆبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین بكه‌نه فڕۆكه‌كه و گه‌شته‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن".