داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین ھێرشی كرد

پۆلیسی وزەی عێراق: ھێرشەكەی داعش تێكشكێندراوە

K24 - ھەولێر

پۆلیسی وزەی عێراق ئاشكرای دەكات، ھێرشێكی فراوانی داعشیان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی پارێزگای سەڵاحەدین تێكشكاندووە.

لە بەیاننامەیەكدا پۆلیسی وزەی عێراق رایگەیاند، لە بەرزاییەكانی عەلاسەوە ھێرشێكی فراوانی چەكدارانی داعشیان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی عەلاس تێكشكاندووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، چەكدارانی داعش ھەوڵیان داوە لەو كێڵگە نەوتییانە نزیك ببنەوە و كۆنتڕۆڵی بكەن، بەڵام ھێرشەكە تێكشێندراوە.

بە گوێرەی میدیاكانی عێراق، دوێنێش چەكدارانی داعش ھێرشیان كردووەتە سەر فەوجێكی پۆلیسی كێڵگە نەوتییەكانی عەجیل لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەڵام ھێرشەكە تێكشكێندراوە.

ئەوە لە كاتێكدایە، لە ساڵی 2017ـەوە حكوومەتی عێراق كۆتایی داعشی راگەیاند، بەڵام تا ئێستاش لە چەندین ناچە ئەو رێكخراوە لە ھێرشەكانی بەردەوامە و چەندین ناوچەشی بەدەستەوە ماوە.

ھ.م