ره‌زایی: رێگه ناده‌ین ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا گه‌رووی هورمز كۆنترۆڵ بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
موحسین ره‌زایی، ئه‌مینداری كۆڕی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند: "تاران رێگه به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا نادات كۆنترۆڵی گه‌رووی هورمز بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی زانیاریی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران، ره‌زایی له‌كاتی پێشوازیكردنی له سۆنگ تائۆو، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حزبی شیوعی چین گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هه‌وڵی زیاتركردنی گرژییه‌كانی كه‌نداو و كۆنترۆڵكردنی ئاسایشی گه‌رووی هورمز و جووڵه‌ی كه‌شتییه‌كان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێمه رێگه‌یان پێناده‌ین، ئێران ده‌یه‌وێت پارێزگاریی له ئازادیی جووڵه‌ی ده‌ریاوانی بكات".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئێران گوتوویه‌تی: "تێكچوونی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و هه‌ڵگیرسانی هه‌ر جه‌نگێك، زیان به ئاسایش و ئاشتی ته‌واوی جیهان ده‌گه‌یێنێ، ئێران جه‌نگی ناوێت، به‌ڵام هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك رووبدات به‌رگریی له خۆمان ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه تاران ده‌یه‌وێت به‌هاوكاریی دۆسته چینییه‌كانی رووبه‌ڕووی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه، چونكه ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووبوونه‌وه و گرژیی زیاتری ده‌وێت".