نرخی کەرەستە بیناسازییەکان بەرزبوونەتەوە

باشبوونی دۆخی سیاسی نرخەکانی بەرزکردووەتەوە

K24 – هه‌ولێر:

کەرەستە بیناسازییەکان، بەتایبەت چیمەنتۆ، خواست لەسەریان زیادیکردووە، بەجۆرێک نرخی هەر تەنێک چیمەنتۆ، بڕی پێنج ھەزار دیناری عێراقی چووەتە سەر.

خاوەنی کۆمپانیاکانیش نایشارنەوە، ھەر لێدوانێک پەیوەندی بە ئاشتەوایی سیاسی و باشبوونی دۆخی ئابووری خەڵکەوە هەبێ، یەکسەر نرخەکان روو لەھەڵکشان دەکەن.

ھیوا ئیبراھیم، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیای ماس بۆ چیمەنتۆی ئامادەکراو بە کوردستان24ی راگەیاند: "نرخی یەک تۆن چیمەنتۆ لە 43 دۆلاری ئەمەریکیەوە بووە بە 47 دۆلار، ئەوەش بەلای ھاووڵاتیانەوە جێگای نیگەرانیە".

یەکێتی بەڵێندەرانیش بە پێویستی دەزانن، حکوومەت چاودێری نرخ بەجۆرێک بکات، لەگەڵ بارو گوزەرانی خەڵکی بگونجێت.

H.J