پارێزگاری موسه‌ننا له‌سه‌ر بێڕێزی ئه‌فسه‌رێك به‌رامبه‌ر ئاڵای كوردستان داوای لێبوردن ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای رووداوه‌كه‌ی سه‌ر گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بیابانه‌كانی سه‌ماوه و رێگه نه‌دان به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، ئه‌حمه‌د مه‌نفی، پارێزگاری موسه‌ننا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا داوای لێبوردن له گه‌لی كورد ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و ره‌فتاری ئه‌فسه‌ره‌كه به رێگه نه‌دانی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، ره‌فتارێكی تاكه كه‌سییه و ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌ێستی ئێمه نییه به‌رامبه‌ر به كورد.
پارێزگاری موسه‌ننا ده‌شڵێت: ره‌فتاری ئه‌فسه‌ره‌كه پێشێلكارییه و رێوشوێنی یاسایی پێویست له دژی ده‌گرینه‌به‌ر.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌یه‌كیش، دوای ئه‌و پێشێلكارییه‌ی ئه‌فسه‌ره عێراقییه‌كه كه كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به بڕیارێكی ئیداره‌ی پارێزگای موسه‌نا ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ له‌كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له بیابانه‌كانی پارێزگای موسه‌نا، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له‌و پارێزگایه رێگری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له یه‌كێك له كه‌سوكاره‌كانی ئه‌نفالكراوان كرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه كوردییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
H.B