بهڕێوهبهرایهتیی هاتووچۆی ههولێر: فشارێكی زۆرمان لهسهره
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی لە چەند پەیجێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باس لە قەرەباڵغیی و دواكەوتنی مامەڵەی دەرھێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێریی لە ھاتووچۆی ھەولێر كرا، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە روونكردنەوە دەدات.
عەقید ئارام بورھان، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "وەك بەشی مۆڵەتی ھاتووچۆی ھەولێر، رۆژانە زیاتر لە 2 ھەزار كەس بە مەبەستی دەرھێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەت سەردانمان دەكەن. ساڵانە لە مانگی 7 و 8 و 9، بە ھۆی پشووی قوتابخانە و زانكۆكان، خەڵكی زیاتر سەردانمان دەكەن، بۆیە لەم كاتەدا فشاری زیاترمان دەكەوێتە سەر، بەڵام بەم شێوەیە نییە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باس كراوە".
گوتیشی: "ئێستا لە 90% باڵەخانەی بەشی مۆڵەتی شوفێریی ھاتووچۆی ھەولێر تەواو بووە و لە ئایندەیەكی نزیكدا تەواو دەبێت، ئەوكات مامەڵەكان باشتر رایی دەكرێن".
ھ.م