پهرلهمانی كوردستان پڕۆژه یاسای دامەزراوەی ئەنجوومەنی گشتی راژە تاوتوێ دهكات
K24- ههولێر:
بڕیارە دوای پشووی یاسادانان، پەرلەمانی کوردستان دەست بە خوێندنەوەی یەکەم و دواتر دەنگدان بۆ پرۆژە یاسای دامەزراوەی ئەنجوومەنی گشتی راژە بکات.
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی كوردستان بوونی ئەنجوومەنەکە بە پێویست دەزانێت و پێی وایە هەنگاوێکی گرینگە بۆ ڕێکخستنەوەی میلاکات.
هاوکات پسپۆڕانیش دامەزراندنی ئەنجوومەنی گشتی راژە بە سەرەتایەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بە هەدەرنەدانی سامانی گشتی دەزانن.
لهمبارهشهوه محەمەد رێکانی، ئەندامی داواکاری گشتی جهخت دهكاتهوه، لە دامەزراندنی ئەنجوومەنی گشتی راژە گرینگتر بوونی ویستێکی سیاسییە بۆ چاکسازی.
هاوكات ئاراس خۆشناو، پسپۆڕی کاڕگێڕی ئابووری دهڵێت: دامەزراندنی ئەنجوومەنێكی لهمجۆره داهاتێکی زۆر بۆ حکوومەت دەگەڕێنێتەوە و وادەکات کارەکانیش باشتر بەڕێوەبچن.
ئەنجوومەنی گشتی راژه ئەرکی بریتی دهبێت لە رێکخستنەوەی میلاكات و کاروباری فەرمانبەران، ئەمەش وەك بەشێك لە پرۆسەی چاکسازیی، کە لە هێڵە گشتییەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، چاوهڕێ دهكرێت دوای کۆتاییهاتنی پشووی پەرلەمانی کوردستان، پرۆژە یاسای دامەزراندنی ئهو ئهنجوومهنی بێتە ناو هۆڵی پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت.
H.B