"كه‌شوهه‌وا فێنك ده‌بێت و وه‌رزی پاییز ده‌ستپێده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
واسق سه‌لامی، پێشبینیكاری كه‌شوهه‌وا ده‌ڵێت: "له رووی ژینگه و كه‌شوهه‌واوه عێراق دوای 37 رۆژی دیكه وه‌رزی هاوین جێده‌هێڵیت و سه‌ره‌تای وه‌رزی پاییز ده‌ستپێده‌كات. ئه‌مرۆ و سبه‌ینێش گه‌رمترین پله‌كانی گه‌رما له چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق تۆمار ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سه‌لامی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بن، به‌ڵام له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه 2 پله داده‌به‌زێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له رووی ژینگه‌یی و كه‌شوهه‌واوه پاییز زۆری نه‌ماوه، 37 رۆژی دیكه وه‌رزی هاوین كۆتایی دێت و له 6/9/2019 وه سه‌ره‌تای وه‌رزی پاییز ده‌ستپێده‌كات".
له لێدوانێكیشدا بۆ میدیاكانی عێراق گوتوویه‌تی: "عێراق له‌م ماوه‌یه‌دا رووبه‌ڕووی چه‌ند شه‌پۆلێكی گه‌رما ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ماوه‌كانیان زۆر كورتن و ئه‌وه شه‌پۆله‌ی ئێستاش ته‌نها ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت".