نوێنه‌ری پوتن بۆ كوردستان 24: پێویسته مافی كورد له ده‌ستووری سووریادا هه‌بێت
K24 - ئاستانه:
ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرێنتیێڤ نوێنه‌ری ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بۆ دانووستانه‌كانی ئه‌ستانا له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان 24 رایگه‌یاند، كورد پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له سووریا و پێویسته به گوێره‌ی ده‌ستوور مافیان هه‌بێت.
لاڤرێنتیێڤ گوتیشی: "هه‌سه‌ده باوه‌ڕی به یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا هه‌یه".
نوێنه‌ری سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده بگه‌ڕێندرێنه‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی سووریا و گفتوگۆ له نێوان كورد و دیمه‌شق ده‌ستپێبكات.
له به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌ی ئه‌ستانه كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ریه‌ك له وڵاتانی توركیا، رووسیا و ئێران ده‌سته‌به‌ری سه‌ركه‌وتنی ده‌كه‌ن، راگه‌یه‌ندرا، "رێگه به هیچ واقیعێكی تازه درووستكراو له باكووری سووریا و خواستی جیابوونه‌وه له خاكی سووریا نادرێت".