داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
پێنج ساڵ بەسەر جینۆسایدكردنی ئێزدییەكان لە لایەن چەكدارانی داعشەوە تێدەپەڕێت و شارەزایانی بواری جینۆسایدیش دەڵێن: حكوومەتی عێراق لە ئاست گەوەرەیی تاوانی شنگال كەمتەرخەم بووە، تا ئێستا لە رووی ماددی و مەعنەوییەوە ھیچ ھەنگاوێكی بۆ قەرەبووكردنەوەی خەڵكی شنگال نه‌ناوه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌یه‌كی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه و دیكۆمێنت پێك هێناوه، ئه‌یمه‌ن مسته‌فا، سەرۆکی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش ئاشكرای ده‌كات، تیمه‌كانیان له كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه جۆراوجۆره‌كان به‌رده‌وامن و تا ئێستا چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی، ده‌ستنووس، فۆتۆ، تۆماری ده‌نگی و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه‌یان كۆ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵێك بۆ ناساندنی كه‌یسی كوردانی ئێزدی به جینۆساید له ئارا دایه و رۆژی 3ی ئه‌م مانگه وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدیان ده‌ستنیشان كرا.
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش، هه‌وڵی جیددی ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی شنگال وه‌ك جینۆساید بناسرێت، له په‌رله‌مانی ژماره‌یه‌ك وڵاتیش ئه‌و كه‌یسه به جینۆساید ناسێنراوه.
له كاره‌ساته‌كه‌ی شنگالدا، جگه له كوشتن و رفاندن، به سه‌دان حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسیی و ده‌یان كۆمه‌ڵكوژیی له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام درا، تا ئێستاش 71 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له سنووری ئه‌و قه‌زایه دۆزراونه‌ته‌وه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی 70 په‌رستگه و مه‌زارگه‌ی پیرۆزی ئایینی ئێزدی ته‌قێنرانه‌وه، كه له مێژووی سه‌ده‌ی 21 له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی، به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیی هه‌ژمار ده‌كرێت.
H.B