به فهرمی بارسێلۆنا یاریزانێكی نوێی گواستهوه
جونیۆر فریپۆ بە شێوەیەکی فەرمی بووە یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و بۆ وهرزی نوێ دهبێته شوێنگرهوهی جۆردی ئالبا.
ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە لەگەڵ فریپۆ بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال بێتیس گەیشتنە رێککەوتن و ئەم یاریزانە تاوەکو هاوینی 2024 درێسی یانەکەیان لەبەر دەکات.
تێچووی گرێبەستە بەرگریکارە 18 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 12 ملیۆن یۆرۆ پاداشتە کە تێکرای دەکاتە 30 ملیۆن یۆرۆ.
فریپۆی 22 ساڵ لە ساڵی 2015 لە تیپی دووەمی ریال بێتیس بە دیار کەوت و وەرزی رابردوو توانی درێسی یەکەمی یانە ئەندەلوسیەکە لەبەر بکات و لە کۆی 38 یاری لالیگا پێنج گۆڵ و 3 ئاسیستی بۆ یانەکەی تۆمار کرد، هەروەها ئەم یاریزانە 4 یاری بۆ هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانی ئیسپانیا کردووە، بهڵام دواتر بڕیاری دا یاری بۆ ههڵبژاردهی دۆمینیكان بكات.
جۆنیۆر فریپۆ دوای ئانتوان گریزمان و فڕانکی دی یۆنگ و نێتۆ دەبێتە چوارەم گرێبەستی ئەم هاوینەی بارسێلۆنا.