كار بۆ زیاتركردنی كاتژمێره‌كانی كاره‌با ده‌كرێت

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌وڵ ده‌درێت سوود له‌ تیشكی خۆر و ئاو و با وه‌ربگیرێت
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

چەند پەرلەمانتارێكی كوردستان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان، خەریكی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسایەكی تایبەتن، بە مەبستی بەرزكردنەوەی ئاستى كارەبا لە ھەرێمی كوردستان، بەشێكی ناوەڕۆكی پڕۆژەیاساكەش سوود وەرگرتنە لە تیشكی خۆر، با و ئاو.

كاروان گەزنەیی، ئه‌ندامی لێژنەی وزە و سامانه سروشتییەكان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌م باره‌یه‌وه‌ دەڵێت: لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان، لە ناو لێژنەكە گفتوگۆ لەسەر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌كه‌ین.

ئومێد ئه‌حمه‌د، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، پێشوازیی لە ھەموو پڕۆژەیاسا و ئه‌و پێشنیازانه‌ دەكەین، كە ھاوكاریمان دەكەن لە زیادكردنی كارەبای به‌رهه‌مهێنراو بۆ ھاووڵاتییان.

وەزارەتی كارەبا دەیەوێت لە رێگەی بەكارھێنانی پێوەری زیرەكەوە، بەكارھێنانی كارەبا كۆنتڕۆڵ بكات، ئاماژە بەوەش دەكات، لە 2019 رێژەی بەرھەمھێنانی كارەبای نیشتمانی زیادی كردووە، بە جۆرێك كه‌ مانگی تەممووزی ئەمساڵ لە 24 كاتژمێردا، 17 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی به‌ هاووڵاتیان دراوه‌، لەكاتێكدا له‌ هه‌مان مانگی ساڵی ڕابردوودا، نزیكەی 10 كاتژمێر كارەبایان پێ دابین كراوە. پێشبینیش دەكەن بە گوێره‌ی جێبەجێكردنی پلانەكانیان و بە مەرجی ھەبوونی بودجەی پێویست، له‌ ماوه‌ی 4 ساڵی كابینەی نوێی حكوومه‌تدا، كارەبای نیشتمانی بگەیەنرێتە 24 كاتژمێری رۆژانه‌.

H.B