تهندروستی سلێمانی له رێگهی 20 لێژنهوه چاودێری بازاڕ دهكات
K24- سلێمانی:
بەمەبەستی چاودیریكردنی بازار و ریگریكردن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه بەسەرچوو و بێ کوالیت، لێژنەی تەندروستی شاری سلێمانی لەرێگهی ٢٠ لێژنەوە تا رۆژانی جەژنی قوربان چاودێری بەردەوامی بازاڕ دەکات، بەوپیەی گومانیان ھەیە لەوەی خۆراکی ماوه بەسەرچوو لەبازاڕەکان ساخ بکرینەوە.
لهكاتێكدا ههریهك لهو 20 لێژنهیه لە سوچێکی بازاڕ, دهستیان به پشکنین بۆ خۆراکە ماوه بەسەرچووەکان كردووه، وهك عوسمان سدیق، ئەندامی لیژنەی تەندروستی بۆ چاودێری بازاڕئاماژهی پێ دهدات، ھەر کەسێك سەرپێچی رینمایەکانی بكات, پسولەی سەر پێچیان بۆ دەكرێت. لیژنەکان دەستکراوەن لە سزادانی سەرپێچیکاران, چونکە ترسیان ھەیە لەوەی لەم جەنجاڵیەی بازاڕ, خۆراکی بەسەرچووی تێدا ساخ بکریتەوە.
بەگوێرەی رێنماییەکان ھینانە دەرەوەی خۆراك بۆ پیش دووکانەکان رێگەپێدراو نییە، بەو پێەی دەبێ ئەو شوێنەی خۆراکی تیدایە پلەی گەرمیەکەی لە ٢٥ پلەی سیلیزی تێنەپەڕی، بۆیە وهك نەریمان حەکیم، نوێنەری لێژنەکانی چاودێری تەندروستی سلێمانی دووپاتی دهكاتهوه، سەرپێچیکاران بەھهمان شیوەی ئەو کەسانە سزا دەدرێن، كه خۆراکی ماوه بەسەرچوو ساخ دەکەنەوە.
ھاووڵاتییان چاودێریكردنی بازاڕ بەگرنگ وەسف دەکەن، بەتایبەت لە رۆژە قەرەباڵغەکان، تا خۆراکی ماوه بەسەرچوو نەھێنێرنە بازاڕەکانەوە. بەگوێرەی ئامارەکان لەشەش مانگی ڕابردوو ٥٠ تۆن گۆشت، خواردن و ماسی دەستی بەسەرگیراوە، لەگەڵ ھەزار لیتر ساردی، ماست، ھەزار کیلۆ پاککهرەوە و سینی نێو دووکانەکان.
H.B