نووسینگه‌ی پاسپۆرت له 3 قه‌زای دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا نووسینگه‌ی پاسپۆر له هه‌ر سێ قه‌زای سۆران، زاخۆ و ئاكرێ بكاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی پێكهێناوه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، لێژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی بۆ ئه‌و پرسه پێكهێنراوه تا ده‌ست به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كانی پاسپۆرت بكه‌ن.
له بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له داهاتووش كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرت له هه‌ر شوێنێك پێویست بێت، ئه‌و لێژنه سێ كه‌سییه‌ی پێكهێنراوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.

ئ. م