به فه‌رمی واین روونی وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر گه‌ڕایه‌وه ئینگلاند
یانه‌ی دێربی كاونتی ئینگلیزی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی واین روونی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له گواستنه‌وه‌ی زستانه په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یان ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 6 ئۆگه‌ستی 2019، یانه‌ی دێربی كاونتی كه له خوله‌كی پله‌یه‌كی ئینگلیزی یاری ده‌كات له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ واین روونی هێرشبه‌ری ئینگلیزی یانه‌ی دیس یونایتدی ئه‌مریكی گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن كه به گرێبه‌ستێكی دوو وه‌رز له گواستنه‌وه‌ی زستانه وه‌ك یاریزان و به‌شێك له ستافی راهێنه‌ران رووده‌كاته دێربی كاونتی.
له‌مباره‌یه‌وه، واین روونی 33 ساڵ له لێدوانێكدا دڵخۆشی خۆی پیشاندا كه له ده‌رگه‌ی یانه‌ی دێربی كاونتی ده‌گه‌ڕێته‌وه خوله‌كانی ئینگلیزی، ده‌شڵێت: دڵنیام ده‌توانم هاوشانی فلیپ كوكوی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌كه خزمه‌تێكی باش به دێربی كاونتی بكه‌ین، ئه‌وه‌ی زیاتر دڵخۆشم ده‌كات كه یه‌كه‌مین ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تیشم له‌گه‌ڵ هه‌مان یانه ده‌ستپێده‌كه‌م و ئه‌زموونێكی باش ده‌بێت بۆ من.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، روونی به‌ڵێنی به هانده‌رانی یانه‌ی دیس یونایتدی ئه‌مریكی دا تا ئه‌م ماوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵیان ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بۆ سه‌رخستنی یانه‌كه بدات و رزگاریان بكات له قۆناخی پله‌ی ئۆفی خولی ئه‌مریكا.
له به‌رامبه‌ردا فلیپ كوكو كه له‌م هاوینه شوێنی فرانك لامپاردی گرته‌وه بووه به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری دێربی كاونتی، له لێدوانێكدا دڵخۆشی خۆی ده‌رده‌بڕێت كه یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ندی وه‌ك واین روونی رووده‌كاته یانه‌كه‌ی، ده‌شڵێت: دڵنیام واین روونی ده‌بێته نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ یاریزانه‌كانمان و له ڕووی هونه‌ری و پێكهاته و رێكخستنی ژووری جلگۆڕین و یاریزانانی سه‌ر كورسی یه‌ده‌گیش سوودێكی باشی بۆ یانه‌كه ده‌بێت.
واین روونی له هاوینی 2018 له یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی ئینگلیزی به گرێبه‌ستێكی ئازاد به 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی دیس یونایتدی ئه‌مریكا گواسترایه‌وه، له یه‌كه‌مین وه‌رزی له خولی ئه‌مریكا له كۆی 25 یاری 13 گۆڵ و 7 ئاسیستی تۆمار كردووه.