به فه‌رمی لیڤه‌رپوول رۆیشتنی یاریزانێكی بۆ خولی ئه‌ڵمانیا راگه‌یاند
یانه‌ی لیڤه‌رپوول رۆیشتنی یاریزانه نێجیرییه لاوه‌كه‌ی خۆی به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی ماینزی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 6 ئۆگه‌ستی 2019، لیڤه‌رپوول له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه تایۆ ئۆنیجی نێجیری به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یه‌ك وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ماینزی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
تایۆ ئۆنیجی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له خولی به‌لجیكاوه به 4 ملیۆن یۆرۆ روویكرده لیڤه‌رپوول، به‌ڵام هێشتا له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می لیڤه‌رپوول هیچ یارییه‌كی نه‌كردووه و لیڤه‌رپوول به خواستن له ساڵانی رابردوو دابوویه خینتی به‌لجیكی و فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی، بۆ وه‌رزی نوێش دیسان لیڤه‌رپوول به‌شێوه‌ی خواستن ئه‌و یاریزانه‌ی به‌ڕێكرد، دوای ئه‌وه‌ی تایۆی نێجیری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له مۆندیالی لاوان ئاستێكی سه‌رنجڕاكێشی پێشكه‌ش كرد.