توركیا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات

رێچکەی ئاشتی بەشەڕ بەدەست نایەت
kurdistan24.net

K24 – دیاربه‌كر:

رۆژانە تورکیا هێزی زیاتر رەوانەی سنوورەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات و تا ئێستاش دانوستانەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام بێ ئەنجامن.

هەدەپە و رێکخراوەکانی باکووری کوردستانیش دژی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەوەستنەوە و دەڵێن رێچکەی ئاشتی بەشەڕ بەدەست نایەت.

هەدەپە و رێکخراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئامانجی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردە لە رۆژئاوای کوردستان.