لە رووداوەكانی ھاتووچۆی سلێمانی ماتۆرسكیلەكان پشكی شێریان بەردەكەوێت
K24 - سلێمانی
له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له سنووری پارێزگای سلێمانی 620 رووداوی هاتووچۆ تۆماركراوه، كه هۆكاری به‌شێك له رووداوه‌كان ماتۆڕسكیل بوون.
هه‌رچه‌نده له دوو مانگی رابردوو تیمه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ هه‌ڵمه‌تی چڕیان ئه‌نجامداوه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ی مۆڵه‌تی هاتووچۆ یان مه‌رجی توندوتۆڵیان نییه. له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی و رووداوی هاتووچۆ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌یانتوانیوه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه بكه‌ن.
بە گوێرەی ئامارەکانی ھاتووچۆی سلێمانی لە 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 75 کەس بە رووداوی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە لەو رێژەیەش 18 یان رووداوی ماتۆرسکیل بووە. لە کۆی ھەزار و 459 بریندار 413 یان برینداری ماتۆرسکیلن، ھەروەھا لە کۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە ھاتووچۆی سلێمانی تۆماركراون كە ژمارەیان لە شەش مانگدا 26 ھەزار و 415 ئۆتۆمبێلە، تەنھا یەک تۆماری ماتۆرسکیل ھەبووە.
ھەربەپێی ئامارەكانی ھاتووچۆی سلێمانی، لە ماوەی تەنھا ھەفتەی رابردوو لە شاری سلێمانی 4 کەس گیانیان لەدەست داوە بە ھۆی پێکدادانی ماتۆرسکیلەوە.
ھ.م