حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ست به پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی دارایی راسپێردراوه، بۆ ئاماده‌كردنی رێنمایی و به‌رچاوروونی پێویست، به‌ڵام بۆچوون و پێشنیازى جیاواز له‌مباره‌یه‌وه هه‌یە.
له‌مباره‌شه‌وه محه‌مه‌د ئێلخانی، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان بریارده‌ری ده‌ڵێت: بڕیارێكی له‌و جۆره په‌یوه‌سته به توانای دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم و نابێت په‌له‌ی لێ بكرێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و بڕیاره له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی فه‌رمانبه‌راندایه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌رابردوودا به‌هۆی ئه‌و تێبینیانه‌ی كه گوایه ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی كراوه له‌به‌رزگردنه‌وه‌ی پله‌ی به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران، بۆیه وه‌یسی سه‌عید، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌و باوه‌ڕه‌دایه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه دادپه‌روه‌رانه و یاسایی بێت، پێویسته بخرێته دوای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای چاكسازی.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی پڵه به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان راگیرابوو.
H.B