سەدر دوا ده‌رفه‌ت بە بەرپرسانی رەوتەکەی دەدات

سەدر داوا لە بەرپرسانی رەوتەکەی دەکات بگەڕێنەوە سەر رێگەی راست

K24 - ھەولێر

رێبەری رەوتی سەدر دوا هەل بە بەرپرسانی سەر بە رەوتەکەی دەدات، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر رێگەی راست. ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر نەیەنێنەوە سەر رێگەی راست بە تەنیا بەرەنگاری دۆخەكە دەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لەلایەنگرانی، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، هیچ لە بارودۆخی ئێستای عێراق و رەوتەکەی رازی نییە و گوتوویەتی، بەداخەوە ئەوەی بەرپرسانی سەر بە رەوتەکەی ئەنجامی دەدەن، لە خووڕەوشتی باب و باپیرانی ئەو دوورە، بۆیە دوا هەلی دایە ئەو بەرپرسانە بۆ ئەوەی وەک خۆی دەڵێ "بگەڕێنەوە سەر رێگەی راست".

سەدر ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەگەر بەرپرسانی سەربە رەوتەکەی نەیەنە سەر رێگای راست و لە شتی دونیایی دوورنەکەونەوە، ئەوا خۆی بە تەنیا بەرەنگاری ئەم دۆخە دەبێتەوە.

ھ.م