به‌ ڤیدیۆ.. كه‌عبه‌ به‌رگی نوێی به‌ به‌ردا كرا

ساڵانه‌ نوێ ده‌كرێته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی عه‌ره‌فه‌، سه‌رۆكایه‌تی گشتیی كاروباری ماڵی خودا و مزگه‌وتی نه‌به‌وی، ده‌ستیكرد به‌ گۆڕینی به‌رگی كه‌عبه‌، كه‌ لای موسڵمانان ماڵێكی پیرۆزی خودایه‌ له‌سه‌ر زه‌وی و رووگه‌ی موسڵمانانه‌.

به‌رگی ماڵی خودا له‌ قوماشی حه‌ریری چنراو به‌ ئاڵتوون درووستكراوه‌.

ساڵانه‌ له‌ چنین و رازاندنه‌وه‌ی به‌رگی كه‌عبه‌دا 675 كیلۆگرام حه‌ریری پوخته‌ و 100 كیلۆگرام داوی زیوی رووپۆشكراو به‌ ئاوی زێڕ و 120 كیلۆگرام داوی ئاڵتوونی به‌كاردێت، كه‌ له‌ رێگه‌یانه‌وه‌ ئایه‌تی قورئان له‌سه‌ری نه‌خشێندراوه‌ و كۆی گشتیی تێچووی به‌رگه‌كه‌ش 4.6 ملیۆن دۆلاره‌.