له ڤاتیكان په‌نابه‌رێكی عێراقی هه‌ڕه‌شه‌ی خۆسووتاندن ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له ڤاتیكان، په‌نابه‌رێكی عێراقی ده‌ستگیركرا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو، ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌رێتی نه‌درێتێ خۆی ده‌سوتێنێت.
رۆژنامه‌ی "Il Messaggero" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ئه‌و رووداوه له نزیك كڵێسه‌ی پوتریسی قه‌شه روویداوه.
ئه‌و په‌نابه‌ره به به‌رچاوی ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاره‌وه هاواری كردووه و گه‌شتیاره‌كان ته‌نیا ناوی (الله)یان لێبیستووه و تێی نه‌گه‌یشتوون. به چه‌رخ ئاماژه‌ی بۆ خۆسووتاندنی كردووه.
دواتر پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ئه‌و په‌نابه‌ره‌یان ده‌ستگیركردووه.
دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و په‌نابه‌ره ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌ی خۆسووتاندنی كردووه و هیچ مادده‌یه‌كی سووتێنه‌ر و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی پێ نه‌بووه.
San Pietro, urla Allah Akbar e tenta di darsi fuoco: preso https://t.co/qG4nN6UIRb @ilmessaggeroit
— Il Messaggero (@ilmessaggeroit) August 10, 2019