نزیكه‌ی 14 هه‌زار كارمه‌ندی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی عێراق، یاسین ئه‌لیاسری رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 14 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندی سه‌ر به میلاكی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، وه‌زیری ناوخۆ، یاسین ئه‌لیاسری بڕیاری داوه 13 هه‌زار و 900 كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ری فه‌سڵكراوی سه‌ر به میلاكی پۆلیسی نه‌ینه‌وا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی وه‌زاری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق گه‌یشته شاری مووسڵ.
ئه‌و كارمه‌ند و پله‌دار و فه‌رمانبه‌رانی میلاكی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بڕیاری فه‌سڵكردنیان ده‌ركرابوو.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه‌نیوز
ئ.ر