داعش هه‌ڕه‌شه له هه‌سه‌ده ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
لە سووریا داعش ھەڕەشەی دەستپێكردنی ھێرش دژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھەسەدە دەكات.
ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس، گرتەیەكی ڤیدیۆیی رێكخراوی داعشی بڵاو كردووەتەوە، لەو گرتە ڤیدیۆیەدا چەند چەكدارێكی داعش قسە دەكەن و باس لەوە دەكەن، لە سووریا ھێرشی بەرفراوان دژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھێزە كوردییەكان، كە مەبەستیان ھەسەدەیە دەستپێدەكەن.
سەركردەیەك لەو گرتە ڤیدیۆیەدا ئاماژە بەوە دەكات، شەڕی نێوان داعش و ھاوپەیمانی و ھاوبەشەكانیان بە دژوارترین شێوە دەستپێدەكات.
ھەروەھا ژمارەیەك گەنج پیشان دەدرێن، كە كوردن و لەلایەن داعش لەسێدارە دراون.
بڵاو بوونەوەی ئەو ڤیدیۆیە لە كاتێكدایە كە دوو ساڵ لەمەوبەر لە عێراق كۆتایی داعش راگەیه‌ندرا و له سووریاش ھەسەدە توانیویه‌تی زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به ده‌ست داعشه‌وه بوون ئازادیان بكات.
ده‌ركه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی داعش دوای ئه‌وه دێت، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رۆژی 6ی ئه‌م مانگه رایگه‌یاندبوو، داعش له سووریا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و له ئێستادا سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنه‌وه و پلاندانانه.