به‌ریتانیا له باره‌ی سه‌ردانی عێراق هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی به‌رتیانیا هاووڵاتیانی ئاگادار ده‌كاته‌وه گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له به‌ریتانییه‌كان ده‌كات، كه به هیچ شێوه‌یه‌كی سه‌ردانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق نه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش به‌هۆی ترسی هێرشی تیرۆریستی و رفاندن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، رایگه‌یاندووه، ره‌وشی ئه‌منی عێراق هه‌تا ئێستا جێگیر نییه و پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ریتانییه‌ك له عێراقدا بێت، به‌تایبه‌تیش له‌م كاتانه‌دا كه رۆژانی پشووه ئه‌گه‌ری هێرشكردن زۆر زیاتره و پێویسته ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن.