ئیسرائیل به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی شاری به‌غدا تۆمه‌تبار ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
فازڵ ئه‌بو ره‌غیف، پسپۆڕی ئه‌منی نزیك له ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی ئاشكرایكرد، چه‌ند زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستن، ئاماژه به بوونی پلانێكی ئیسرائیل بۆ بۆردومانكردنی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌بو ره‌غیف به كه‌ناڵی "رووسیا الیوم"ی راگه‌یاندووه، "به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له به‌رده‌ستی ئه‌واندایه، پلانی ئیسرائیل بۆ بۆردومانكردنی كۆگا و جبه‌خانه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبییه، نه‌ك بۆ باره‌گای چه‌كداره‌كان و پێكهاته‌كانی، ئه‌مه له بنه‌ڕه‌ته‌وه دوور نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی باشووری به‌غدا روویدا، دوور نییه به‌شێك بێت له‌و پلانه‌ی ئیسرائیل، كه له حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌ی كردووه".
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌بو ره‌غیف دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو دێت، كه له یه‌كێك له جبه‌خانه‌كانی سه‌ربازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له باشووری به‌غدا روویدا و، به هۆی په‌رتبوونی گوللـه‌ی كاتیۆشا، مووشه‌ك و هاوه‌ن له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان له نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه، كه‌سێك كوژرا و 29ی دیكه‌ش بریندار بوون.
H.B