ته‌ندرووستی سلێمانی پابه‌ندی كاته‌كانی ده‌وام ده‌بێت

دەوامی فەرمی بەیانیان و ئێواران، وەکو بڕیارەکە جێبەجێکرا
kurdistan24.net

K24 – سلێمانی:

دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نۆیەم بڕیاری دا سەرجەم فەرمانبەران پابەندی کاتەکانی دەوام بن، لە نەخۆشخانە، سەنتەر، مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەوامی فەرمی بەیانیان و ئێواران، وەکو بڕیارەکە جێبەجێکرا و  سەرجەم فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوبەرایەتییەکە پاپەندی کاتەکانی دەوام دەبن.

هاوكات ئه‌و بڕیاره‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێکرا لەلایەن فەرمانبەرانەوە و رایانگەیاند، ئەوان لە رۆژە سەختەکانی قەیران و پاشەکەوتی مووچەش زۆرترین دەوامیان کردووە.