شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

عێراق گفتوگۆ لەسەر کێشەكانی نەوت، پێشمەرگە، بودجە و ماددەی 140 دەکەن
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

لە داهاتوویه‌كی نزیکدا شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ حکوومەتی عێراق گفتوگۆ لەسەر کێشەكانی نەوت،  پێشمەرگە، بودجە و ماددەی 140 دەکەن.

نزار مەلا غەفار، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای كرد، هەولێر و بەغدا جدین بۆ چارەسەری کێشەکان.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، هه‌مزه‌ كاكه‌، چاودێری سیاسی بۆ كوردستان24 گوتی: بارودۆخی سیاسی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارە بۆ چارەسەری کێشەکان، بەڵام لەمپەریش هەیە.

چەند کێشەیەک لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن ئەوانیش ماددەی140، بودجە، پێشمەرگە و نەوتە بەم نزیکانە شاندیکی هەردوولا گفتوگۆ لەسەر چارەسەری کێشەکان دەکەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان چەند لیژنەیەکی پێکهێناوە هەردوولا جەخت دەکەنەوە كە دەبێت كێشەكانی نێوانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن.