به فه‌رمی بایرن میونشن گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆی راگه‌یاند
بایرن میونشن و فیلیپ كۆتینۆ به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان واژۆ كرد، یاریزانه به‌رازیلییه‌كه له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیوایه‌كی زۆری هه‌یه كه نازناوی گه‌وره له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه بباته‌وه.
یانه‌ی بایرن میونشن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه فلیپ كۆتینۆ پشكنینه پزیشكیه‌كانی تێپه‌ڕاند و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان واژۆ كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌كی له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته یه‌ك ساڵیه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه، بارسا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه نرخی خواستنه‌كه‌ی كۆتینۆ ده‌گاته هه‌شت ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار یۆرۆ، هه‌روه‌ها بایرن ته‌واوی مووچه‌ی یاریزانه به‌رازیلیه‌كه ده‌دات.
بلاوگرانا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه بایرن میونشن ده‌توانێت دوای ته‌واوبوونی خواستنه‌كه كۆوتینۆ به 120 ملیۆن یۆرۆ بكاته یاریزانی هه‌میشه‌یی یانه‌كه‌ی.
بڕیاریشه فیلیپی 27 ساڵ له‌گه‌ڵ باڤارییه‌كان ژماره 10 بپۆشێت كه پێشتریش هه‌مان ژماره‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول پۆشیوه.
فیلیپ كۆتینۆ یاریزانی نوێی بایرن میونشن له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا گوتی: ئه‌م گرێبه‌سته‌م ركابه‌رییه‌كی نوێیه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له باشترین یانه‌ی ئه‌ورووپا، زۆر به تووندی ده‌ست به‌م ركابه‌رییه ده‌كه‌م، هیوای زۆرم هه‌یه و متمانه‌م هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوڕێیان و یانه نوێیه‌كه‌م نازناوه‌كان ده‌به‌ینه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه كارل هاینز رۆمه‌نیگه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری بایرن میونشن ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌كه كارمان ده‌كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی كۆتینۆ، زۆر دڵخۆشین به ته‌واوبوونی ئه‌م گرێبه‌سته، سوپاس بۆ به‌رپرسانی بارسێلۆنا كه رازی بوون، كۆتینۆ خاوه‌ن توانایه‌كی زۆره و ده‌توانێت هاوكارمان بێت له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.