یوڤێنتۆس به‌هێزه‌وه هاته نێو ململانێی گواستنه‌وه‌ی نێیمار
ململانێی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نێیمار دا سیلڤا به‌رده‌وامه و ئه‌مجاره یوڤێنتۆس ده‌چێته نێو پێشبڕكێی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به‌رازیلیه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه له كاتێكدا ململانێی نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید به‌رده‌وامه، لایه‌نی سێیه‌م ده‌چێته سه‌ر هێڵی گفتوگۆكان بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه یوڤێنتۆسی ئیتاڵی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان به كردار ده‌ستی به گفتوگۆ كردووه و ده‌یه‌وێت نێیمار له ده‌ستی ریال و بارسا بڕفێنێت.
ئاس نووسیویه‌تی خانمه پیره‌كه ئاماده‌یه هه‌مان مووچه‌ی ئێستا بداته نێیمار و پاولۆ دیبالای ئارجێنتینیش ده‌كه‌نه به‌شێك له گرێبه‌سته‌كه.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.