تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی ئازادكردنی داعشه دیله‌كانی ئه‌وروپا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا كه وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانیان ره‌تده‌كه‌نه‌وه، داعشه دیله‌كانیان وه‌رنه‌گرنه‌وه، كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن، ئه‌وا ناچار ده‌بن ئازادیان بكه‌ن و بگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كانیان، به تایبه‌تیش ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌م قسانه‌ی تره‌مپ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له له كۆشكی سپی هاتوون و رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا چه‌كداره دیله‌كانیان وه‌رنه‌گرێته‌وه ناچار ده‌بین بیانگه‌ڕێنینه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی لێیه‌وه هاتوون".
له مانگی شوباتی ئه‌مساڵیش تره‌مپ داوای له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا كرد، رێگه به وه‌رگرتنه‌وه‌ی 800 چه‌كداری داعش بده‌ن، كه له عێراق و سووریا له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌ستگیركراون.
ئه‌وكات وه‌ڵامی فه‌ره‌نسا بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه بوو، كه له ئێستادا وڵاته‌كه‌یان هیچ رێككارێكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌كردووه.
هه‌روه‌ك ئه‌ڵمانیاش دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و ناتوانێت به هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كداره دیله‌كانی وه‌ربگرێته‌وه، ته‌نیا له رێگه‌ی كونسوڵخانهكهیهوه نه‌بێت.
تره‌مپ له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له یه‌كێك له قۆناخه‌كانی داهاتوودا پێویسته وڵاتانی وه‌ك ئه‌فغانستان و عێراق خۆیان رووبه‌ڕووی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ببنه‌وه"، گوتیشی: "هه‌روه‌ك پێویسته له سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ش به‌رگه‌ی شه‌ڕی داعش بگرن، له‌وانه‌ش رووسیا، پاكستان و ئێران".
H.B