له توركیا زمانی كوردیی له هه‌ژماری شاره‌وانییه‌كان لابرا و هه‌شت به‌رپرسی دیكه‌ی هه‌ده‌په ده‌ستگیر كران
K24 – دیار به‌كر:
حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره، زنجیره‌یه‌ك رێككاری دژی هه‌ده‌په گرته به‌ر و دوای له كارلادانی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی، هه‌شت ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ی له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیركرد و زمانی كوردی له هه‌ژماره‌كانی تویته‌ری شاره‌وانی سڕییه‌وه.
ئاسایشی ئه‌سته‌نبوڵ ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی دژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئه‌نجامدا، هاوسه‌رۆكی هه‌ردوو شارۆچكه‌ی "په‌ندیك" و "بارام پاشا" و هه‌شت ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ی ده‌ستگیركرد.
دوێنێش دژی خۆپیشاندانه‌كان له باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په له "ئیزمیر" و "ئه‌نقه‌ره" نزیكه‌ی په‌نجا كه‌س ده‌ستگیركران.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا "قەیوومی وان" زمانی کوردی لە هەژماری فەرمی تویتەری شارەوانی "وان" سڕییه‌وه.
لە هەژماری فەرمی "وان" لە تویتەر، بە زمانی کوردی ناوی شارەوانی گەورەی "وان" نووسرا بوو، بەڵام لە دوای لابردنی شارەوانی هەدەپە و دانانی "قەیووم"، دەستەواژە کوردییەکە سڕایەوە.
لە 19 ئەم مانگەدا، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی دیاربەکر، ماردین و وانی بە چەندین تۆمەتی جیاواز لە پۆستەکانیان دوورخستەوە و "قەیووم" لە شوێنیان دانران.
کاردانەوەی دانانی "قەیووم" لە شارەکانی دیاربەکر، ماردین و وان زیادیان کردووە.
پارتەکانی "یەنیدەن" و "پارتی دیموکراتیک" بە "توندی ئیدانە"ی دانانی "قەیووم" دەکەن. بەرپرسانی باڵای ئەو دوو پارتە دەڵێن: "ئەنقەرە بە دانانی قەیووم گورزێکی دیکەی لە پرۆسەی ئاشتیدا".