بەھای یەدەگی زێڕ لە توركیا بەرزبووەتەوە

ئاستی یەدەگی نەختینەی بیانی لە توركیا لە ماوەی تەنیا ھەفتەیەكدا دوو ملیار دۆلار داكه‌وتووه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئاستی یەدەگی نەختینەی بیانی لە توركیا لە ماوەی تەنیا ھەفتەیەكدا دوو ملیار دۆلار داكه‌وتووه‌.

بەگوێرەی راپۆرتێكی ھەفتانەی بانكی ناوەندی توركیا ، كۆی یەدەگی نەختینەی بیانی لە توركیا، لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا  بەنزیكەی دوو ملیار دۆلار داكەوتنی تۆمار كرد. لە بەرامبەریشدا بەھای یەدەگی زێڕ بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

ھەر بە پێی راپۆرتەكە، ھەفتەی رابردوو كۆی یەدەگی نەختینەی بیانی لە بانكەكە بۆ ئاستی 77 ملیار و 423 ملیۆن دۆلار دابەزیوە بە بەراورد بە ھەفتەی پێشووتری.

سەبارەت بە یەدەگی بانكی ناوەندی وڵاتەكە لە زێڕ بۆ ئاستی 25 ملیار و 266 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە لەھەمان ماوەدا  لەگەڵ ئەوەشدا كۆی یەدەگی ناوەندی توركیا كە خۆی لە زێڕ و نەختینەی بیانی دەگرێتەوە بۆ ئاستی 102 ملیار و 698 ملیۆن دۆلار داكەوتووە.