قەڵادزێ.. کوڕێك و كچێك لە زێی بچووك خنکان

K24 - پشده‌ر:
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 23ی ئابی 2019، كچ و كوڕێك له زێی بچووك له قه‌ڵادزێ خنكان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، کاتژمێر 3:30 خوولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ته‌رمی كچێك و كوڕێك، كه له زێی بچووك خنكابوون، گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كوڕه‌كه ناوی (ر. ٲ. هـ)ـه و لەدایکبووی ساڵی 1999یه، قوتابیه و دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قه‌زاكه‌یه.
كچه‌كه‌ش ناوی (ع. ٲ. ح) لەدایکبووی ساڵی 1999 پیشەی کچی ماڵ، دانیشتووی گەڕەکی ئاشتییه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه رووداوه‌كه ده‌گێڕنه‌وه، خێزانی كچه‌كه بۆ گه‌شتوگوزار چوونه‌ته نزیك زێی بچووك، دوای ئه‌وه كچه‌كه بۆ مه‌له‌وانی ده‌چێته ناو قووڵایی ئاوه‌كه، به‌ڵام له‌وێ خۆی پێ ده‌رباز ناكرێت و نقووم ده‌بێت و ده‌خنكێت.
دواتر كوڕه‌كه، كه بۆ راوه‌ماسی له نزیك شوێنه‌كه بووه، وه‌كو ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی و هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانه، چووه‌ته ناو ئاوه‌كه تاكو كچه‌كه رزگار بكات، به‌ڵام ئه‌ویش خنكاوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین روونیكردووه‌ته‌وه، کچەکە دەستگیراندارە، پاش توێکاری بۆ تەرمەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی، ته‌رمی كوڕ و كچه‌كه رادەستی کەسوکاریان کرایەوە و په‌ڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
ئ. م