به فه‌رمی كاتانیچ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نوێكرایه‌وه
به‌فه‌رمی كاتانیچ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ 3 ساڵی دیكه نوێكرایه‌وه، بوونی یاریده‌ده‌رێكی عێراقیش كرایه مه‌رجی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به سه‌ركردایه‌تی عه‌بدولخالق مه‌سعود سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له شاری هه‌ولێر گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سریچكۆ كاتانیچ و تا سێ ساڵی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت.
كاتانیچی سلۆڤینی بۆ ئه‌و سێ ساڵه بڕی ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار دۆلار له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق وه‌رده‌گرێت.
سریچكۆ كاتانیچ له ساڵی2018 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی وه‌رگرت و پله‌ی دووه‌می جامی رۆژئاوای ئاسیای له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنا.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه گه‌شبینین عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی كاتانیچ بگاته مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر، ده‌شڵێت: راسته گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ 3 ساڵه، به‌ڵام ساڵانه له‌گه‌ڵی نوێده‌كه‌ینه‌وه و بوونی یاریده‌ده‌رێكی عێراقیش كراوه‌ته مه‌رجی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.