گۆڵپارێزه كورده‌كه به باشترین یاریزان و گۆڵپارێزی خولی ئێرانی ده‌ستنیشان كرا
عەلی رەزا بیروانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران بە باشترین گۆڵپارێزی وەرزی رابردووی خولی ئێران دەست نیشانکرا.
لە مەراسیمی دەست نیشانکردنی باشترینەکانی وەرزی رابردوو خولی نایابی ئێرانی، عەلی رەزا بیرانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی یانەی پێرسپۆلیس توانی خەڵاتی باشترین گۆڵپاریز بەدەست بێنێت، یاریزانە کوردەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بێجگە لەم خەڵاتە، توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی خولی ئێرانیش بەدەست بێنێت.
عه‌ليره‌زای ته‌مه‌ن 26 ساڵ له هاوینی 2016 له یانه‌ی نه‌فتی ئێران روویكرده پێرسپۆلیس، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 114 یاری 67 یاری تۆڕه‌كه‌ی به‌خاوێنی هێشتۆته‌وه.