له نزیك سنووری سووریا بۆردومانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كرا
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان كاروانێكی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك سنووری نێوان عێراق و سووریا كرده ئامانج.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق باس له‌وه ده‌كه‌ن، له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كه‌دا فه‌رمانده‌یه‌كی لیوای 45ی حه‌شد له قائیم كوژراوه.
سایته عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی كوژراوه سه‌ر به كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراق بووه.
سایتی مه‌یادینی عێراقی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكرده‌وه، حه‌شد ئیسرائیل به ئه‌نجامده‌ری ئه‌و بۆردومانه ده‌زانن.
پێشتر جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، ئه‌مه‌ریكای به به‌رپرسیار له سه‌لامه‌تی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی زانیبوو، به هۆی ئه‌وه‌ی رێگه‌ی به چوار فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی داوه له ئاسمانی عێراق هه‌ڵفڕن و بۆردومانی پێگه‌كانی حه‌شد بكه‌ن.
موهه‌ندیس هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردبوو، كه ئه‌وان وه‌ك فڕۆكه‌ی دوژمن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كدا ده‌كه‌ن، كه بێ پرسی حكوومه‌ت به ئاسمانی عێراقدا ده‌فڕن.
دوای ئه‌و لێدوانه، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ره‌تیكرده‌وه په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئه‌مه‌ریكا راكێشن و رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی موهه‌ندیس هه‌ڵوێستی ره‌سمی حه‌شد نییه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی نییه به ته‌قینه‌وه‌ی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی.