به فه‌رمی بارسێلۆنا داوای لێبوردن له ریال بێتیس ده‌كات
یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك به فه‌رمی داوای لێبوردن له هانده‌رانی ریال بێتیس ده‌كات.
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بارسێلۆنا به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر ریال بێتیس یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له تویته‌ری فه‌رمی وێنه‌یه‌كی جۆنیۆر فێربۆی یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ی و پێشووی ریال بێتیس بڵاو ده‌كاته‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌ی بۆ ژماره پێنج كردووه و له تویته‌كه‌ش نووسراوه جۆنیۆر ده‌زانێت، ئه‌م وێنه‌یه‌ش هانده‌رانی ریال بێتیسی تووڕه كردووه و به‌هۆیه‌وه بارسێلۆنا به‌فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای لێبوردنی كرد له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه.
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌كه‌یاندا نووسیویه‌تی: ئێمه ئه‌م وێنه‌یه‌مان به مه‌به‌ستی سووكایه‌تیكردن به ریال بێتیس دانه‌ناوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵه‌بووین كه له هه‌مان شه‌و بڵاومان كرده‌وه كه ئه‌و شه‌وه بۆ جۆنیۆر تایبه‌ت بوو.