"ئهمڕۆ گرێبهستهكهی نێیمار بهفهرمی رادهگهیهندرێت"
لەوانەیە ئەمڕۆ بارسێلۆنا گرێبەستی نێیمار یەکلا بکاتەوە و نێیمار لە پاریس سانجێرمانەوە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان جارێکی دیکە لەبارەی گواستنەوەی نێیمار کۆدەبنەوە و ئەگەر هەیە هەر ئەمڕۆ بەفەرمی گرێبەستەکە رابگەیەنرێت، چونکە ئۆسکار گراوی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بارسێلۆنا بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکات، لەکاتێکدا پێشتر بەشداریی هیچ گفتوگۆیەکی نێوان بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمانی نەکردبوو.
رۆژنامەی سپۆرت رایگەیاندووە، جگە لە ئۆسکار گراو هەریەکە لە ئیریک ئابیدال و خاڤیێر بۆرداسی ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەکە کە لە گرێبەستەکانی یانەکە بەرپرسیارە بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن و ئەگەر بگەنە رێککەوتن پێشبینی دەکرێت هەر ئەمڕۆ گرێبەستەکە رابگەیەنرێت.
بارسێلۆنا ١٧٠ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی پاریس سانجێرمان کردووە و دەیەوێت لە ماوەی دوو ساڵ ئەو پارەیە بدات.
له لایهكی دیكهیشهوه، پێگهی لۆ پارسیانی فرهنسی ئاماژهی بۆ ئهوه كردووه پاریس سانجێرمان دهیهوێت عوسمان دێمبلی و نیلسۆن سیمیدۆ تێههڵكێشی گرێبهستهكه بكهن.