ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له سووریا ئاشكرا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
رووسیا ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له سووریا ئاشكرا ده‌كات كه هێشتا له خاكی ئه‌و وڵاته‌دان و چالاكی و كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌ڵێت: "ژماره‌یان له سه‌رووی 3 هه‌زار كه‌سه‌وه‌یه".
گینادی كۆزمین، جێگری نێرده‌ی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وتارێكدا كه رۆژی سێشه‌ممه 27/8/2019 له دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شی كرد ده‌ڵێت: "ئێستا ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش و لایه‌نگرانیان له خاكی سووریا له 3 هه‌زار كه‌س زیاتره".
ئه‌و دیپلۆماتكاره رووسه گوتوویه‌تی: "جگه له چه‌كدارانی داعش پێكهاته‌ی تیرۆریستیی دیكه‌ش له سووریا زۆر ماون و هێشتا چالاكی و كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".