تاڵیبان: له رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نزیك بووینه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، له سه‌روبه‌ندی واژووكردنی رێككه‌وتنی كۆتایین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و له رێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆی وڵات دێت.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، كه بزووتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌فغانستان بوو و له 2001 له لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه ده‌سه‌ڵاتی له‌ناوبرا، له ئێستادا سه‌رقاڵی دانووستانه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی و به‌رپرس له ته‌قینه‌وه‌كانی تاوه‌ری بازرگانی نیویۆرك و هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001ی ئه‌مه‌ریكا وه‌سفده‌كرد.
تاڵیبان ئاشكراشیكرد، له‌گه‌ڵ واشنتن له باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان رێكده‌كه‌ون و له به‌رامبه‌ریشدا تاڵیبان رێگه نادات، ئه‌فغانستان ببێته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی دیكه.
دانووستانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ تاڵیبان دوای ئه‌وه دێت، كه ماوه‌ی 18 ساڵه سوپای ئه‌مه‌ریكا و سوپای حكوومه‌تی كابوڵ له شه‌ڕدان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
هه‌فته‌ی رابردوو له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر خولی نۆیه‌می دانووستانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان به‌ڕێوه‌چوون.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سوهه‌یل شاهین، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌ی تاڵیبان له ده‌وحه، رایگه‌یاند، هیواخوازین له داهاتوویه‌كی نزیكدا، هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر بده‌ینه گه‌لی موسڵمانمان كه له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیین.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاڵیبان ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه له دانووستانی راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام تا ئێستا دانی نه‌ناوه به حكوومه‌تی كابووڵدا.
هاوكات تاڵیبان داواشیكردووه، هه‌موو گرووپ و رێكخراوه سیاسی و چه‌كدارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌فغانستان، به‌شداری له‌و حكوومه‌ته بكه‌ن، كه دوای پاشه‌كشێی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان درووست ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز