31 ساڵ به سه‌ر ئه‌نفالی ده‌ڤه‌ری بادینان تێده‌په‌ڕێت
K24- دهۆك:
لە یادی 31 ساڵەی ئەنفالی گوندەكانی كورێمێ و چەلكێی سه‌ر به ناحیه‌ی مانگێشكێ له دەڤەری بادینان، خێزانەكانی قوربانییان داوا لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەن گرنگی زیاتر بە خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالكراوان بدات، بەڕێوەبەرایەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانیش دەڵێت: ھەموو داواكارییەكانی كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوانیان گەیاندووەتە حكوومەت.
ژیان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی پارێزگای دهۆك ده‌ڵێت: ئومێدی زیاتریان به كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه خواست و داواكانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان جێبه‌جێ بكات.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كاری له‌پێشینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ن، كه تا ئێستا هیچیان له‌باره‌یه‌وه نازانرێت.
به‌ر له 31 ساڵ، رژێمی به‌عس له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، كۆمه‌ڵكوژی له گونده‌كانی كورێمێ و چه‌لكێ ئه‌نجامدا و 27 هاووڵاتی كوردی گوللـه‌باران كرد، هه‌ندێكیان بۆ قه‌ڵای نزاركێی دهۆك گوازرانه‌وه و به بلۆك شه‌هید كران، هه‌ر بۆیه‌ش له‌و ساڵڕۆژه‌دا كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، گرنگی زیاتر له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بدات.
H.B