ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی هاوڕێیه‌كه‌ی كریستیانۆ نزێك بۆته‌وه
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه ریال مه‌درید و سپۆرتینگ له گفتوگۆدان بۆ گواستنه‌وه‌ی برونۆ فێرناندێزی ناوه‌ڕاستكاری پۆرتوگالی بۆ ریزه‌كانی یانه ئیسپانیه‌كه.
برونۆ فێرناندێز كه وه‌رزی رابردوو به باشترین یاریزانی خولی پۆرتوگال ده‌ستنیشانكرا كاره‌كانی له‌لایه‌ن خۆرخێ مێندێز سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و ده‌یانه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م یاریزانه 70 ملیۆن یۆرۆ به‌ده‌ست بهێنن.
بڕۆنۆ فێرناندێزی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له‌م وه‌رزه 4 یاری كردووه و 4 ئاسیست و گۆڵێكی تۆمار كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، ئه‌و یاریزانه زۆر له كریستیانۆ نزیكه و له جیاتی نێیمار بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید ده‌گواسترێته‌وه.
بڕۆنۆ فێرناندێز له یانه‌ی بواڤیستای پورتوگالی پێگه‌یشتووه و پاشان له 2012 روویكردۆته خولی ئیتاڵیا، له هاوینی 2017 له یانه‌ی سامپدۆریای ئیتاڵیا به 9 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به سپۆرتینگ لیشبۆنا كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 113 یاری، 49 گۆڵ و 42 ئاسیستی تۆمار كردووه.