ئیكاردی بۆته كابووس، خێزانه‌كه‌ی به دوای موعجیزه‌ی بارسێلۆنا دا ده‌گه‌ڕێت
وان‌دا نارای خێزانی ماورۆ ئیكاردی كه له هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیه‌تی بۆ دۆزینه‌وه‌یه‌ك یانه‌یه‌ك بۆ پیاوه‌كه‌ی گه‌شتی ئیسپانیای كردووه و ئه‌مجاره‌یان یانه‌ی بارسێلۆنای كردۆته ئامانج.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی سكای سپۆرتسی ئیتاڵیا، وان‌دا نارا ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی كاتژمێر 12:00ـی ئه‌مشه‌و كه ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له ئیسپانیا داده‌خرێت ماورۆ ئیكاردی به‌ره‌و بارسێلۆنا ببات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، خێزانه‌كه‌ی ئیكاردی دڵنیایی داوه‌ته به‌رپرسانی بارسێلۆنا ئیكاردی ده‌توانێت ببێته باشترین شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێز كه ته‌مه‌نی به‌ره‌و هه‌ڵكشا رۆیشتووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، وان‌دا نارا وه‌ك پلانی دووه‌م چاوێكی له خولی فره‌نسایه و له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمانیش له‌م چه‌ند كاتژمێره‌ی ئه‌مرۆ له گفتووگۆ داده‌بێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ئاستبه‌رزی رۆمیلۆ لۆكاكۆ و لاوتارۆ مارتینێز و گواستنه‌وه‌ی ئالێكسیس سانچێز به ته‌واوه‌تی بۆته هۆكاری دوورخرانه‌وه‌ی ئیكاردی له ئینته‌ر میلان و له پلانه‌كانی كۆنتی راهێنه‌ر نه‌ماوه، له یاری شه‌وی رابردووش ته‌نانه‌ت بانگهێشتی یارییه‌كه‌ش نه‌كرا بوو.
ماورۆ ئیكاردی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، پێشتر له تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی بارسێلۆنا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له بارسێلۆناوه به 300 هه‌زار یۆرۆ روویكردۆته سامپدۆریا، دوای 2 ساڵ بۆ ئینته‌ر میلان گواسترایه‌وه به 13 ملیۆن یۆرۆ، ئیكاردی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان له كۆی 219 یاری، 124 گۆڵ و 28 ئاسیستی كردووه.