فڕۆكه‌كانی توركیا 3 چه‌كداری په‌كه‌كه‌یان له سنووری ئامێدی كوشت
K24- ئامێدی:
له سنووری قه‌زای ئامێدی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئۆتۆمبیلێكی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"ـیان كرده ئامانج و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به مووشه‌ك ئۆتۆمبیلێكی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌یان له‌سه‌ر رێگایه‌كی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی چه‌مانكێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی كرده ئامانج، وێڕای سووتانی ئۆتۆمبیله‌كه، 3 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ش كه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بوون، كوژران.
ئاشكراشیكرد، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه، زیان به رێگاكه گه‌یشت و ئاگر له پووش و پاوانی ناوچه‌كه كه‌وته‌وه و رووبه‌رێكی زۆری ئاقاری ناوچه‌كه سووتا.
له ساڵی پاره‌وه، به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و سوپای توركیا به‌رده‌وام ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌نه ئامانج، به‌و هۆیه‌شه‌وه جگه له زیانی گیانی و مادی، به ده‌یان گوند و ئاواییش به درێژایی سنوور چۆڵكراون.
H.B