ئه‌ردۆغان: له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ناوچه‌ی ئارامی باكووری سووریا درووست ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به كرده‌یی ده‌ست به بنیاتنانی ناوچه‌ی ئارام له رۆژهه‌ڵاتی فورات بكات و له هه‌فته‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست به‌و كاره ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره كۆبوه‌وه و له وتارێكدا هێرشی كرده سه‌ر ركابه‌ره سیاسییه‌كانی و جه‌هه‌په‌ی به رێگریكردن له هه‌نگاوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك تۆمه‌تبار كرد.
له باره‌ی ناوچه‌ی ئارامی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئه‌ردۆغان گوتی: له هه‌فته‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا رێككاره‌كانی خۆمان ده‌گرینه به‌ر.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ده‌خوازین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كاره بكه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ر رێگرییه‌ك له سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆژه هاوبه‌شه بێته ئاراوه، توركیا یه‌كلایه‌نه هه‌نگاوی خۆی ده‌نێت.
سه‌رۆكی توركیا گوتیشی: له‌گه‌ڵ تره‌مپ و پوتن و مێركڵ و ئۆباما، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارامی باكووری سووریام خستووه‌ته‌ڕوو. پێشنیازی ئه‌وه‌م كردبوو، كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و ئاواره سوورییانه درووست بكه‌ین. هه‌روه‌ها كێڵگه‌ی كشتوكاڵی بچووكیشیان بۆ ته‌رخان بكه‌ین. هه‌موویان ته‌نیا پێشوازیان له پێشنیازه‌كه كرد و هیچ هاوبه‌شی و پشتیوانییه‌كیان ده‌رنه‌بڕی.
له باره‌ی پارێزگای ئیدلب و پێكدادانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌ردۆغان گوتی: شه‌ڕ له‌و شاره ده‌بێته هۆی هاتنی ملیۆنێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ر بۆ توركیا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ رووسیا پارێزگاری له سه‌قامگیری ئیدلب بكات و كار بۆ مانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌و شاره بكات.
له باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه، ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌وروپاییه‌كان كرد و گوتی: ئه‌گه‌ر هاوكاریمان نه‌كه‌ن، به ته‌نیا ناچینه ژێر ئه‌و باره سه‌خته و ناچارین ده‌رگاكانمان بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران روو له ئه‌وروپا بكه‌ن.
سه‌رۆكی توركیا گوتیشی: ئه‌نقه‌ره ساڵانه 40 ملیار دۆلار ده‌كاته خه‌رجیی په‌نابه‌ران، به‌ڵام ئه‌وروپاییه‌كان ته‌نیا 3 ملیار یۆرۆیان بۆ ناردووین.