رۆی كین: فێرگسۆن لای من پیاوێكی پیرۆز نییه و هه‌رگیز لێی خۆش نابم
رۆی كین، كاپتنی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هێرش ده‌كاته سه‌ر ئالێكس فێرگسۆن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و راهێنه‌ره سكۆتڵه‌ندییه لای ئه‌و پیرۆز نییه، ده‌شڵێت: هه‌رگیز له فێرگسۆن خۆش نابم، چونكه ئه‌و هۆكار بوو كه له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد واز له یاریكردن نه‌هێنم.
رۆی كین كه پێشتر بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئالێكس فێرگسۆن یاری كردووه، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه فێرگسۆن زوڵمی لێكردووه و رێگه‌ی نه‌دا بۆ وه‌رزێكی دیكه له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد به‌رده‌وام بێت و له‌و یانه‌یه واز له یاریكردن بهێنێت.
رۆی كین گوتیشی: زۆر كه‌س فێرگسۆن به راهێنه‌ر و پیاوێكی باش داده‌نێن، به‌ڵام له راستیدا به‌مجۆره نییه، ئه‌و راهێنه‌ره مێدالیای رێزلێنانی دایه دارینی كوڕی.
رۆی كین ده‌شڵێت: فێرگسۆن لای من پیرۆز نییه و ئه‌و هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی هانده‌ران رقیان له من بێته‌وه و ره‌خنه‌م لێ بگرن، ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤانه‌ی له‌گه‌ڵ من نه‌كرد.
رۆی كینی ته‌مه‌ن 48 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی نۆتم فرێستی ئینگلیزی به 850 هه‌زار یۆرۆ بۆ مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 464 یاری كردووه، 50 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كردووه، له 2006 روویكرده سێلتیكی سكۆتڵه‌ندی، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 10 یاری كرد و به یه‌كجاری وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.